ڕێکخراوی «یاریدەدەرانی ھەنگاریا» – بۆ بنیادنانی کۆمپانیا، پاڵپشتی بارزگانی و خزمەتەکانی نیشتەجێکردن

ڕێکخراوی «یاریدەران» دابینکەری خزمەتی تایبەتە بۆ ژیان، کارکردن، یان کاروباری بازرگانیی خەڵکانی بیانی لە ھەنگاریا. لە ساڵی 2005ـەوە، ئێمە یارمەتی سەدان بازرگانمان لە سەرانسەری جیھان داوە لە بنیادنان و بەڕێوەبردنی کاری بازرگانی، وەبەرھێنان، یان وەرگرتنی پەرمانی نیشتەجێبوون لە ھەنگاریا.

بۆچی وڵاتی ھەنگاریا؟

  • دامەزراندنی خێرا و ئاسانی کۆمپانیا: کۆمپانیایەک لە ماوەی 4 تا 5 ڕۆژی کاری دا بنیاد دەنرێت و دەکەوێتە کار
  • باجی کەم بۆ بنیادنان: باجی بنیادنان تەنھا 10%ـە، ئەمە کەمترین نرخە لە ئەرووپا
  • خێرا پێدانی ژمارەی باجی زێدەبەهای نێودەوڵەتیی: بەبێ چاوەڕوانی یان پێداویستیی زۆر
  • دەستپێکردن بە دەسمایەی کەم کە پێویست نیە لە بانک دابنرێت
  • بنیادنان و پاراستنی کۆمپانیا بەشێوەیەکی گونجاو و بەسوود
  • هەڵکەوتن لە ناوەندی ناوچەی یەکیەتیی ئەورووپی/ شێنگێن لەگەڵ هەبوونی ژێرخانی ئابووریی باش
  • ڤیزا و بژاردەی نیشتەجێبوونی ئاسان بۆ خەڵکی هەموو وڵاتێک

 

خزمەتە زۆر ناوازەکان و پاکێجە گشتگیرەکانی ئێمە بریتن لە ئەمانەی خوارەوە:

1) بنیادنانی کۆمپانیا – پاکێجی ڕێخستن و ساڵی یەکەم

ئەم پاکێجە ھەموو ئەو شتانەی تێدایە کە لەڕووی یاساییەوە پێویستن بۆ ڕێخستن و پاراستنی کۆمپانیایەکی ھەنگاری:

  • دروست‌کردنی کۆمپانیا ( تۆمارکردنی کۆمپانیا بە شێوەی حوزووری یان لەڕێگەی بریکارەوە)
  • باجی تۆمارکردنی کۆمپانیا
  • ژمارەی باجی زێدەبەهایی خۆجێیی و نێودەوڵەتی
  • یارمەتی بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی
  • ئامادەکردنی بەڵگەکان بە زمانی ھەنگاری و ئینگلیسی (بۆ زمانەکانی تر دەبێت پارە بدەیت)
  • ناونیشان و نووسینگەی تۆمارکراو بۆ ماوەی یەک ساڵ لە ناوەندی شاری بووداپێست
  • ناردن و ڕەوانەکردنی نامە و پۆستە بۆ ماوەی یەک ‌ساڵ
  • ژمێریاری سەرەتایی (دانی ڕاپۆرتی سەرەتایی بە دەسەڵاتداران)
  • ژمارەی باجی کەسی و ژمارەی ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیا
  • تۆمارکردنی کۆمپانیا لای ژووری بازرگانی (هەروەها دانی کرێی ئەندامێتی)

ماوەی جێبەجێکردن: تۆمارکردن لە ماوەی 4 تا 5 ڕۆژ دوای واژۆکردنی گرێبەست ئەنجام دەبێت

ئەو تێچووانەی تر کە چاوەڕوان دەکرێت: ژمێریاری و تۆمارهەڵگرتن (دەستپێک لە مانگانە 100 یۆرۆ،بەپێی چالاکی کۆمپانیا و قەبارەی کارە بازرگانیەکانی)؛ پەرمان و مۆڵەت (ئەگەر هەبێت)؛ سەفەر بۆ ھەنگاریا (لانیکەم سەفەرێک پێویستە بۆ کردنەوەی حسابی بانکی)

2) نیشتەجێبوون لەڕێگەی خاوەنیەتی بازرگانی

یەکێک لە ناوازەترین بەرھەمەکانمان ئەم پاکێجەیە، ئەم پاکێجە تێچووی ڕێخستن و ساڵی یەکەمی کۆمپانیایەکی خۆجێیی، لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە بۆ داواکاریی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەر پێویستن، لە خۆ دەگرێت:

  • بنیادنانی کۆمپانیا ( لەوانە پشتیوانی بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی، تۆمارکردنی باجی زێدەبەها، ھەموو پێداویستیەکان)
  • نووسینگەی تۆمارکراو (یەک ساڵ؛ لەوانە ناردن و ڕەوانەکردنی نامە)
  • پلانی بازرگانی بۆ مەبەستی داواکاریی نیشتەجێبوون (بەپێی زانیاریەکانی مشتەری)
  • ژمارەی باج و ژمارەی ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی بۆ داواکاری (بەڕێوەبەری کۆمپانیا)
  • گەران بۆ خانوو ( دۆزینەوەی شوێنی گونجاو بۆ نیشتەجێبوون)
  • داواکاری نیشتەجێبوون (ئامادەکردنی فایل بۆ پێشکەش‌کردن)
  • نامەی بانگھێشتی بازرگانی (پەسەندکراو لەلایەن دەسەڵاتی کۆچبەری)

ماوەی جێبەجێکردن: تۆمارکردنی کۆمپانیا 4 تا 5 ڕۆژ دوای واژۆکردنی گرێبەست؛ داواکاریی نیشتەجێبوون، 1 تا 3 مانگ

خەرجیە زیادەکان کە چاوەڕوان دەکرێت: ژمێریاری و ڕێک‌وپێک‌کردن (سەرەوە ببینە)؛ ھەر لێکۆڵینەوەیەکی بازاڕ،نووسینگە یان کۆگا، کارمەند یان ھەر وەبەرھێنانێکی تر کە بۆ کارەکە پێویستە؛ بەکرێگرتن یان کڕینی خانوو یان ئاپارتمان؛ سەفەر بۆ ھەنگاریا (لانیکەم سەفەرێک پێویستە بۆ کردنەوەی حسابی بانکی)؛ کرێی داواکاری و تێچووی ئامادەکردن و وەرگێڕانی بەڵگە جۆربەجۆرەکان (نزیکەی 100 تا 200 یۆرۆ)

ئەگەر تۆ ناتەوێت خۆت تووشی گێچەڵی ڕێخستنی کاری بازرگانی بکەیت، بەڵام هەر دەتھەوێت لە ھەنگاریا نیشتەجێ ببیت، ئێمە دەتوانین کۆمپانیایەکی خۆجێیی بدۆزینەوە کە وەبەرھێنانی تێدا بکەیت – لەڕێگەی ئەم وەبەرھێنانەوە، دەتوانیت هەمان جۆر لە پەرمان نیشتەجێبوون وەربگریت. بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکە.

3) خزمەتەکانی گواستنەوە بۆ ئەندامانی خێزان

خەڵکی ھەموو وڵاتێک دەتوانێت، بە بنیادنان و بەڕێوەبردنی کۆمپانیایەکی خۆجێیی، لەسەر بنەمای ڕۆڵی خۆی وەک بەڕێوەبەری کۆمپانیا، مافی نیشتەجێبوون لە ھەنگاریا بە دەست بهێنێت. ئەگەر بەڕێوەبەر بیەوێت لەگەڵ خۆی، ھاوسەرەکەی و منداڵەکانی بگوازێتەوە بۆ ھەنگاریا، ئێمە دەتوانین پاکێجی خزمەتی گشتگیر بۆ خێزانەکە دابین بکەین، لەوانە پەرمانی نیشتەجێبوون بۆ ھەموو ئەندامان و ھەروەھا ھەموو جۆرە یارمەتیەک بۆ ئەوەی گواستنەوە ئاسانتر بکات. بۆ زانیاریی وردتر، پەیوەندیمان پێوە بکە.

4) پشتیوانیی بەردەوام و خزمەتی زۆرتر

ڕێکخراوی «یاریدەران» خزمەتەکانی یارمەتی، ڕاوێژکاری و بەرێوەبردنی پڕۆژە دابین دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی چالاکیەکانیەوە لە ھەنگاریا یارمەتی مشتەریەکانمان بدات. جیا لە خزمەتەکانی ترمان، ئێمە هەمیشە لەم بوارانە دا یارمەتی دەدەین: خزمەتی سکرتێری، دەرکردنی پەرمان/مۆڵەت، لێکۆڵینەوەی بازاڕ، گەران بۆ هاوبەش، وەرگرتنی هێزی کار، دروستکردنی پەیوەندیی بازرگانی، پلاندانانی دارایی،  و ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنان. ئێمە دەتوانین نووسینگەیەکی بچووکی خزمەت‌کردن یان شوێنێکی کۆبوونەوەی لە کاتی پێویست/ کارکردن دابین بکەین بۆ کاروباری مشتەریەکانمان، یان ئەگەر پێویست بێت دەتوانین یارمەتییان بدەین کە کەلوپەلی خۆیان ڕێکبخەن. بەرلەوەی تۆ دەست پێ بکەیت، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی هەژماری ئێمە پێداویستەکانت دیاریدەکات و ھەموو پرسیارەکانت وەڵام دەداتەوە.

5) بەرنامەی وەبەرھێنانی کۆچبەری

جیا لە ڕەخساندنی ھەل‌ومەرجی گونجاو بۆ بنیادنانی کۆمپانیا، وڵاتی ھەنگاریا دەرفەتێکی تایبەتی فەراهم کردووە بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی کە دەیانەوێت پەرمانی نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی بۆ خۆیان و خێزانەکەیان وەربگرن بێ ئەوەی کۆمپانیایەک بکەنەوە.

بۆچی «بەرنامەی گرێبەستی نیشتە‌جێبوونی ھەنگاریا» ھەڵبژێرم؟

  • ھەرزانترین ڕێگەی کۆچکردن بۆ ئەرووپا لەڕێگەی وەبەرهێنان بە پاڵپشتیی حکومەت و بێ مەترسی
  • خێرا: تەنھا لە ماوەی 2 ھەفتەدا پەرمانی نیشتەجێبوون وەربگرە
  • تەنھا یەکجار پێویستە بێیت بۆ ھەنگاریا بێ ئەوەی ناچار بیت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بمێنیتەوە.
  • دەتوانیت خێزانەکەیت بێنیت (ھاوسەر و منداڵانی پێنەگەیشتوو)
  • هیچ سنوورێک دانەنراوە بۆ ئاستی خوێندەواری، پشکنینی تەندروستی یان ئەو وڵاتەی کە لێیەوە دێیت
  • هیچ پشکنینێک بۆ سەرمایە و سامانی تۆ ناکرێت، هیچ مینیمۆمێک بۆ بەهای پەتیی سەرمایە دانەنراوە

چەندە پارەی دەوێت؟

  • وەبەرهێنان: 300000 یۆرۆ – حکوومەت زەمانەتی دەکات، لە 5 ساڵ دا بە تەواوەتی دەگەڕێندرێتەوە
  • تێچووی کارەکانی حکوومەت: 60000 یۆرۆ – یەکجار ئەم پارە دەدەیت و ئەمە تاکە تێچووی تۆ دەبێت!

تێچووی کارەکانی حکوومەت بریتیە لە:

  • خزمەتەکانی ئاژانسی وەبەرھێنان؛
  • ئەو پارێزەرانەی کە وەبەرھێنانی تۆ جێبەجێ دەکەن؛
  • یارمەتی تایبەتی ئاژانسەکەمان لەماوەی هەموو پرۆسەکە دا.

وەرە ناو ڕیزی سەدان بازرگانی سەرکەوتووە کە پێشتر ھاتوونەتە نێو بازاڕی ئەورووپا و ژیانی نوێی خۆیانیان دامەزراندووە.

خزمەتەکانی ئێمە بەردەوام بە زمانەکانی ئینگلیسی، فەڕەنسی، فارسی، سێربوکۆرواتی و،بێگومان، ھەنگاری دابین دەکرێن. ھەروەھا بە زمانەکانی دیکەیش دەتوانین خزمەت دابین بکەین، بەڵام ڕەنگە نەختێک کارەکان دوابکەون.

بۆ پرسیارکردن یان پێشکەشکردنی داواکاری، تکایە ئیمەیل بنێرە بۆ info@helpers.hu یان تەلەفۆن بکە بۆ ژمارەی 0036.1.317.8570 (بە زمانی ئینگلیسی)